پنتاگۆن ڕوونكردنەوە لەبارەی كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق و ئەفغانستان دەدات

وەڵامی هەر هێرشێك دەدەنەوە

وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و ئەفغانستان “مەترسیدارە”، بەڵام سوپا “دودڵ نابێت” لە وەڵامدانەوەی هەر پەلامارێكی توندڕەوان ئەگەر بیانەوێت هەلەكە بقۆزنەوە.

كریستۆڤەر میلەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت وتی، بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی سەربازان لە هەردوو وڵات “هەنگاوێكە بەرەو كۆتایی هێنان بە هەردوو جەنگە بە بەرپرسیارێتییەوە”.

میلەر، ڕۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم لە بنكەی سەربازی ویلایەتی نۆرس كارۆلاینا لە ئەمریكا وتیشی، ئەگەر هەر لایەنێك بیەوێت هەوڵی پەلاماری هەوڵ و هەنگاوەكانمان بدات، دودڵ نابین لە شكستپێهێنانی سەرجەم هەڕەشەكان.

ئەوەشی خستەڕوو كە درك بەوە دەكەن كە كشانەوەی سەربازان “پڕ مەترسی و ئالنگاری چاوەڕوان نەكراوە”

ڕۆژی سێشەممە وەزیری بەرگری ڕایگەیاند، 500 سەربازی دیكە لە عێراق و 2000 سەرباز لە ئەفغانستان تا كانونی دووەمی داهاتوو دەكێشنەوە.

بابەتی پێشتر

به‌لجیکا 4 - 2 دانیمارک

بابەتی دواتر

دۆناڵد ترەمپ سێ ملیۆن دۆلار بۆ دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان تەرخاندەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share