سلێمانی.. پیاوێكی بەساڵاچوو خۆی ‘سەربڕی’

نەقیب – سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێكدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” وتی، “ئێوارەی ئەمڕۆ هەینیی 23ی تشرینی یەكەم، هاوڵاتییەك كە چەپكێك گوڵی بەدەستەوە بووە، بە لای فەرمانگەی پزیشكیی دادی دا تێپەڕبووە و چووەتە لای كارمەندەكانی پۆلیسی فەرمانگەكە، داوای لێكردوون ڕێگەی بدەن سەرئاوی شوێنەكە بەكاربهێنێت.”

ئاشكراشیكرد، “پاش كەمێك كارمەندەكان گوێیان لە تەقەی بەركەوتنی كەسەكە و دەرگاكە بووە، واتێگەیشتوون كە بوورابێتەوە، بۆیە دوای هەوڵێكی زۆر دەرگاكەیان كردووەتەوە، بینیویایە هاوڵاتییەكە خوێنی لێدەچۆڕێت و چەقۆیەكیش لە پەنایدا بووە، دەركەوتووە كە خۆی سەربڕیوە.”
نەقیب – سەركەوت ئەحمەد وتیشی، “دواتر هاوڵاتییەكە كە تەمەنی 65 ساڵە، گواستراوەتەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی سلێمانی، تا ئێستا نەمردووە، بەڵام باری تەندروستیی ناجێگیرە.”
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هۆكاری هەوڵە خۆكوژییەكەی ئەو هاوڵاتییە، دەگەڕێنێتەوە بۆ “زۆریی نەخۆشییەكانی، چونكە چەندین نەخۆشیی هەیە.”
“ئێستا” زانیویەتی كە هاوڵاتییەكە دوای هەوڵی خۆكوشتنی، نامەیەكی بەجێهێشتووە، بەڵام لەبەر ڕەوتی لێكۆڵینەوەكان ناوەڕۆكی نامەكە ئاشكرا ناكات.
بابەتی پێشتر

ئێران سزا بەسەر باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد و كونسوڵەكەی لە هەولێر دەسەپێنێت

بابەتی دواتر

بە وێنە .. هەڵەبجە.. چوار كەس بوون بە قوربانیی ڕوداوێكی هاتوچۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share