بەهۆی تەقینەوەی ماددەی تی ئێن تی دوو پێشمەرگەی هێزەكانی ڕۆژ لە ناحیەی دینارتە شەهیدبوون.
پەیامنێرمان لە دهۆك پێی ڕاگەیاندین، كاتژمێر 6:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی تووز-ی سەر بە ناحیەی دینارتە لە سنووری قەزای ئاكرێ تەقینەوەیەك ڕوویداوە و لە ئاكامدا دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.
وتیشی، “پێشمەرگەكان خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن”.
هێشتا ڕوون نییە هۆكاری تەقینەوەكە چی بووە.