ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی نانسی عەجرەم، ڤیدیۆكلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە بە ناوی “بۆ لوبنانی مێینە”.
تێكستی گۆرانییەكە لە قەسیدەیەكی نزار قەبانی، شاعیری كۆچكردووی لوبنان وەرگیراوە بە ناوونیشانی “بۆ بەیروتی مێینە، لەگەڵ داوای لێبوردنم”.
ئەم گۆرانییە تازەیەی نانسی، باس لە ئازارەكانی لوبنان و كۆژانە هاوبەشەكانی لوبنانییەكان دەكات، وەك لە كاردانەوەكاندا لە سەرچاوەكانی هەواڵی لوبنان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەردەكەوێت، لوبنانییەكان پێیانوایە گۆرانییەكە چیرۆكی پڕ لە نەهامەتیی “هەموو خێزانێكی لوبنان” تاووتوێدەكات، بە تایبەت بارودۆخی ئەمدواییەی خەڵكی لوبنان، لە دوای تەقینەوە گەورەكەی بەندەری بەیروت.
دوو دێڕی تێكستی گۆرانییەكەی نانسی عەجرەم، ناخی لوبنانییەكانیان هەژاندووە و دەوترێت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كلیپەكەدا، هەزاران كەس گریاون، یەكێكیان دەستەواژەیەكە كە دەڵێت، “دایكە (رۆڵە)، كیلۆیەك جاترە (هەزبێ) و قاپێك لەو مرەبایەی حەزت لێیە، لەگەڵ دوو بەستە ناندا بۆم خستوویتەتە جانتاكەتەوە.”
دووەم كاریگەرترین دەستەواژەی ناو گۆرانییە تازەكەی نانسی، كۆتا دێڕییەتی، كاتێك دەڵێت، “بۆ هەر كەس و شتێك كە ناچاری ڕۆیشتنمان دەكات.. دەگەڕێینەوە.”