یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەچێوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەبێتەوە.
لیڤەرپوڵ و میلان لە کۆمەڵەی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یاریدەکەن، لەهەمان کۆمەڵەدا یانەکانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید و پۆرتۆ بوونیان هەیە.
- 1. تاوەکو ئێستا دوو یانەکە دووجار لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان ڕووبەڕووبوونەتەوە، هەردوو یارییەکە لە فاینەڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوون، فاینەڵی 2005 و فاینەڵی 2007.
- 2. یانەی لیڤەرپوڵ لە دوایین دوو ڕووبەڕووبوونەوەی یانەکانی ئیتاڵیا لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز بردنەوەی بەدەستنەهێناوە، بەرامبەر ناپۆلی (1-1) یەکسانبووە (2019)، بەرامبەر ئاتالانتا (2-0) ساڵی 2020 دۆڕاندنی تۆمارکردووە.
- 3. میلان لە دوایین 13 ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکان تەنها یەک بردنەوەی تۆمارکردووە (چوار یەکسانبوون و 8 دۆڕاندن).
- 4. میلان لە دوایین هەشت ڕووبەڕووبوونەوەی لە خولەکانی ئەوروپا تەنها دوو بردنەوەی تۆمارکردووە، سەرجەمیان لە خولی ئەوروپی بوون (چوار یەکسانبوون و دوو دۆڕاندن).
- 5. ئەمشەو میلان یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدات لە ساڵی 2014.