بەڕێوەبەری پاریس پەیامێکی نوێی ئاراستەی ڕیاڵ مەدرید کرد

لیۆناردۆ ئاراوخۆ بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمان دووپاتیدەکاتەوە، یانەکەیان دەستبەرداری کیلان مباپێی فەرەنسی نابێت.

لیۆناردۆ لە نوێترین چاوپێکەوتندا بە لیکیپی ڕاگەیاندووە، “هەرگیز بیرمان لە فرۆشتنی مباپێ نەکردووەتەوە، بەتایبەت لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021، لەڕاستیدا شێوازی مامەڵەکردنی ڕیاڵ مەدرید توڕەیکردین، چونکە لە دوایین هەفتەی وادەی گواستنەوەکان لەبارەی گواستنەوەی یەکێک لە بەهێزترین یاریزانانی جیهان دەستیان بە گفتوگۆ کرد لەگەڵماندا”.

هەروەها دەڵێت، “بۆندی پێشکەشکراوی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەلای ئێمەوە شایستەی قبوڵکردن نەبوو، لەو بڕە کەمتریان پێشکەشکرد کە ئێمە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە پێشکەشی مۆناکۆمان کردووە (180 ملیۆن)، ئامانجی ئێمە نوێکردنەوەی بۆندەکەیەتی، لەلایەن خۆمانەوە بەهیچ شێوەیەک بیر لە فرۆشتنی ناکەینەوە، چونکە داهاتووی یانەکەمانی پێوەبەندە، پەیوەندیمان لەگەڵیدا بەهێزە و دەستبەرداری نابین”.

ئەم پەیامەی لیۆناردۆ، دووەمە لەماوەی چەند مانگێکدا ئاراستەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی دەکات، تیایدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پاریس دەستبەرداری کیلیان مباپێ نابێت بۆ یانە داواکارەکانی.

بابەتی پێشتر

عەرەب و توركمانی كەركوك داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن

بابەتی دواتر

پێنج زانیاریی گرنگ لەبارەی یاریی نێوان لیڤەرپوڵ و میلانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share