یەكەمین فڕۆكەی نەفەرهەڵگری ئێرانی دوای ڕووداوەكانی ئەفغانستان لە فڕۆكەخانەی كابول نیشتەوە.
بەپێی میدیاكانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری ئێرانی كە سەر بە كۆمپانیای “ماهان” بووە، لە فڕۆكەخانەی كابول نیشتووەتەوە و ئەوەش یەكەم فڕۆكەی نەفەرهەڵگری ئێرانییە دوای كۆنترۆڵكردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە ڕوو لەو وڵاتە بكات.
دوای ڕووداوەكانی ئەفغانستان و كۆنترۆڵكردنی وڵات لەلایەن تاڵیبانەوە، هەفتەی ڕابردوو قەتەڕ وەك یەكەمین وڵات گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی كابول دەستپێكردەوە.