ئێران فڕۆكەی نەفەرهەڵگر دروستدەكات

بەرپرسێكی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، یەكەم فڕۆكەی نەفەرهەڵگری دروستكراوی وڵاتەكەی لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا دەخرێتە خزمەتەوە.

محەمەد محەمەدی بەخش، سەرۆكی ڕێكخراوی فڕۆكەوانیی مەدەنی ئێران ڕایگەیاند، یەكەم فڕۆكەی نەفەرهەڵگریی دروستكراوی ئێران لە سێ ساڵی داهاتوودا دەخرێتەكار.

وتیشی، “سەرەڕای ئەنجامدانی وتووێژ لەگەڵ رۆژئاواییەكان، ئەمریكا و ئەوروپا رێوشوێنی ئەرێنییان بەرامبەر كەرتی فڕۆكەوانیی مەدەنی نەگرتووەتەبەر، بەڵكو سزای نوێیان لە بواری فڕۆكەوانیدا سەپاندووە”.

محەمەدی بەخش ئەوەشی خستەڕوو، لە ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوودا، 98 فڕۆكەمان هەبوو كە لە بواری گەشتی ئاسمانیی وڵات كاریدەكرد، ژمارەكە لەماوەی ساڵێكدا بۆ 175 فڕۆكە زیادیكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا: چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکامان لە ئەسفەهان تێکشکاند

وتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند، لە کاردانەوەی هەوڵەکانی ڕزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە، چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکامان لە باشووری ئەسفەهان تێکشکاند.
زیاتر ببینە

پزیشکیان: نامانەوێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بکەوینە جەنگەوە

سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند، نامانەوێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بکەوینە جەنگەوە. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، ئـ.ـێران هیچ مەبەستێکی نییە…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان: پاراستنی مافی کورد گرنگە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا دەکات. ئەنجومەنەکە لە…
Total
0
Share