كازمی: دەبێت گشت پارە دزراوەكانی عێراق بگەڕێندرێنەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری داد جەختدەكەنەوە، “دەبێت گشت ئەو پارانەی عێراق كە براونەتە دەرەوەی وڵات بگەڕێندرێنەوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە “كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان” لە بەغداد بەڕێوەدەچێت و لە وتەیەكدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، گەندەڵی و تیرۆر دوو ڕووی دراوێكن و عێراق خزێندراوەتە گەندەڵییەوە.

وتیشی، “حكومەت مكوڕە لەسەر گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو پارانەی عێراق كە براونەتە دەرەوەی وڵات و ئامانجی سەرەكیمان بەگژداچوونەوەی گەندەڵییە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكمان پێكهێناوە”.

كازمی ئاشكرایكرد، “لیژنەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی، بەشێك لە پارە دزراوەكانی لە دەرەوە گەڕاندووەتەوە و ئەو دۆسیانەی گەندەڵی كە لیژنەكە لەماوەی یەك ساڵدا ئاشكرایكردوون، بەدرێژایی 17 ساڵی پێشتر ئاشكرانەكراون”.

لە هەمان كۆنگرەدا، سالار عەبدولستار وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، حكومەت مكوڕە لەسەر گەڕاندنەوەی هەموو ئەو پارانەی عێراق كە براونەتە دەرەوەی وڵات.

وتیشی، “ئامانجی كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان، ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو كەسانەیە كە پارەی گشتی دەدزن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان بەردەوامە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لە وادەی خۆیدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پێشوازیكرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان…
Total
0
Share