ئەنجومەنی وەزیران سیمكارتی بێبەرایی و نرخی ئارد تاوتوێدەكات

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەستیپێكرد و ئامادەكارییەكانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێدەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویكردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چوار پرس دەكرێت.

ئەوانیش، خستنەڕووی ئامادەکارییەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هاندانی هاوڵاتییان بۆ پیادەکردنی مافی دەنگدان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا دوو بڕیاری کۆبوونەوەی ژمارە (63) لە 1/9/2021 –ی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێدەكرێن كە تایبەتن بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سیمکارتی بێ بەرایی و لیژنەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کواڵیتیی هاوردەکردنی ئارد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی خۆراکی و تەندروستییەوە.

سێیەم بڕگەی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی وەزیران تایبەتە بە، بڕیاردان لەسەر ڕەشنووسی (پلانی نیشتمانیی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021 – 2025) کە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان خرایەڕوو تا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ڕەشنووسی (پەیڕەوی سندووقی پاڵپشتی گەشەپێدانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان – عێراق) کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە هەماهەنگیی وەزارەتەکانی (سامانە سروشتییەکان، دارایی و ئابوری، ناوخۆ) ئامادەکراوە، دەخرێتەڕوو.

بابەتی پێشتر

ئاگر و كارەساتە سروشتییەكان زیانی 100 ملیار دۆلاریان لە ئەمریكا داوە

بابەتی دواتر

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share