ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامەوە هۆشداریی دەدات

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە بەرپرسانی حکومەت لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و داوا دەکات بە زووترین کات مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و دەرماڵەی خوێندکاران دابەشبکرێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و دواتر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چوار کۆبوونەوەی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدراوە، لەسەرجەمیاندا جەخت لە شایستەداراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران کراوەتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی پەیوەندیدارە بە چارەنووسی خوێندنی 23 هەزار خوێندکار بەپێی پێوەرە زانستی و نێودەوڵەتییەکان لەژێر مەترسیی هەڵپەساردندایە”.

داواشیکردووە، هەنگاوی بەپەلە و خێرا بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و شایستە داراییەکان بنردێت و سەرجەم لایەنە پەیوەندییدارەکان دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژووییەوە تایبەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
Total
0
Share