بایرن ڕایدەگرێت؟ بەرشلۆنە 26 وەرزە دەستپێکی نەدۆڕاندووە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە وەشانی نوێی چامپیۆنزلیگدا هیچ یارییەکی دەستپێکی نەدۆڕاندووە.

لە وەرزی 1992-1993وە وەشانی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکان دەستیپێکردووە، لەو وەرزەوە تاوەکو ئێستا یانەی بەرشلۆنە 26 ڕووبەڕووبوونەوەی دەستپێکی ئەنجامداوە و لە هیچیاندا دۆڕاندنی تۆمارنەکردووە.

یەکەم یاری سەرەتایان لە وەرزی 1992-1993 بەرامبەر یانەی ڤایکینگ بووە و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکردووە، کۆتا ڕووبەڕووبوونەوەی دەستپێکی خولەکەشیان لە وەرزی 2020-2021 بەرامبەر یانەی فیرینکفاروشی بووە و بە ئەنجامی (5-1) براوەبوون.

لە ماوەی 26 وەرزدا، یانەی بەرشلۆنە 26 یاریی دەستپێکی چامپیۆنزلیگی ئەنجامداوە، تەنها لە دوو ڕووبەڕووبوونەوەدا یەکسانبووە و 24 یاری بردووەتەوە.

ئەمشەو سێشەممە، لە یاریگای “کامپ نو” بەرامبەر بایرن میونشن یاریی دەستپێکی وەرزی 2021-2022 ئەنجامدەدات، یانە کەتەلۆنییەکە لەنێوان دوو ڕێڕەودایە، بردنەوە و بەردەوامیدان بە ڕیکۆردی نەدۆڕاندنەکان، یاخود شکاندنی ئەو ڕیکۆردە لەلایەن یانە باڤارییەکەوە.

بابەتی پێشتر

ڤینیسیۆز پەیامێکی ئاڕاستەی هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید کرد

بابەتی دواتر

پڕۆژەیەك بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سیستمی کارەبای هەرێم جێبەجێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share