سعودیە بەهۆی بردنەوەكەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە پشووی راگەیاند

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سعودیە لە یەكەم یاری مۆندیالدا سەركەوتنێكی چاوەڕواننەكراوی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرۆكایەتیی مێسی ئەنجامدا، ریاز پشووی فەرمی راگەیاند.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی تۆپی پێی سعودیە و ئەرجەنتین لە چێوەی یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەر لە یاریگای (استاد لوسێک) رووبەڕووی یەك بوونەوە و لە ئەنجامدا سعودیە یارییەكەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ لە بەرامبەر گۆڵێك بۆ مێسی و هاوڕێكانی بردەوە.

بردنەوەكە بە یەكێك لە چاوەڕواننەكراوەكانی مۆندیالی ئەمساڵ دادەنرێت.

بەهۆیەوە دەسەڵاتدارێتی ریاز بڕیاریدا، سبەی لە سەرتاسەری وڵاتەكەدا بكرێتە پشوو، پشووەكە كارمەندانی كەرتی گشتی و تایبەت و خوێندكارانیش دەگرێتەوە.

گۆڵەکانی سعودیە لە خولەکەکانی 49، 53 لەلایەن ساڵح ئەلشەهری و سالم ئەلدەوسەرییەوە ‏تۆمارکران، گۆڵەکەی ئەرجەنتین بە لێدانی سزا لە خولەکی 10 لەلایەن لیۆ مێسی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی “ئەخزەری سعوودی” چوونە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم، لە هەمان کۆمەڵەدا هەڵبژاردەکانی مەکسیک و پۆڵەندا ئەمشەو کاتژمێر (07:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان رووبەڕوودەبنەوە.

بابەتی پێشتر

وەک مووداترین کچ ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە

بابەتی دواتر

سودانی لەبارەی هێرشەكان بۆ سەر خاكی عێراق هەڕەشە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share