کریستیانۆ سیستمی خۆراکی مانچستەر یونایتدی گۆڕیوە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کاریگەریی لەسەر یاریزانانی یانەی مانچستەر یونایتد دروستکردووە و سیستمی خۆراکی یانەکەی بەتەواوی گۆڕیوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، هەینی ڕابردوو دوای گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی مانچستەر یونایتد، یاریزانان بە تامەزرۆییەوە چاودێرییانکردووە، تاوەکو بزانن چی دەخوات و چ جۆرە خۆراکێک بەکاردەهێنێت.

لی گرانت، گۆڵپارێزی یونایتد ئاشکرایکردووە، لەدوای ڕۆناڵدۆ گۆڕانکاری بەسەر بیرکردنەوەی یاریزاناندا هاتووە، بەوپێیەی لەڕۆژی هەینییەوە تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێک دوای ژەمە خۆراکی ڕۆژانە شوکولاتە و شیرینی نەخواردووە.

لی گرانت دەڵێت، “ئەو پیاوە نائاساییە، هەموو یاریزانان سەرسامبوون تاوەکو بزانن قاپەکەی چی تێدایە، بینیم کینوا و ئەڤۆگادۆ و دوو هێلکەی سوورکراوەی تێدایە، یەکێکبوو لە تەندروستترین ژەمە خۆراکەکان، یاریزانان بەهۆی کریستیانۆوە گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە، تەنانەت لە هۆتێلی تایبەتی یانەکەش هیچ یەکێکیان بوێریی ئەوەیان نەبووە شوکولاتە و شیرینی و کێک و کاستەر بخۆن، سەرەڕای ئەوەی چەندین ساڵە، بەتایبەت لە شەوانی هەینی کەمێک لادانمان دەبێت و شیرینی دەخۆین”.

لی گرانت لە لێدوانەکانیدا دووپاتیدەکاتەوە، یاریزانان هەوڵدەدەن لاسایی “دۆن” بکەنەوە، “ڕەنگە بەوهۆیەوە یانەکەشمان خواردن و خواردنەوەی شیرینی دوای ژەمە خۆراکەکان لاببات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی سەرکردایەتی ئەرجەنتینییەکان دەکاتەوە بۆ قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026

ئاژانسە وەرزشییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لیۆنێل مێسی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی مانگی ئۆکتۆبەر بەرامبەر ڤەنزوێلا و…
Total
0
Share