هەولێر.. ڕێوڕەسمی دیاریكردنی 122ـەمین پاتریاركی كڵێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوورییەكان بەڕێوەچوو

وێنەیەك لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەكە

لە هەولێر ڕێوڕەسمی دیاریکردنی پاتریارکی نوێی كڵێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوورییەكان لە جیهاندا بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەكەدا كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كەسایەتییە ئایینییەكان تیایدا بەشداربوون، “مارئاوا سەیە روو” وەكو 122ـەمین پاتریاركی كڵێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهاندا دەستبەكاربوو كە لەلایەن كۆمەڵگەی مەقدەسی-یەوە هەڵبژێردراوە.

دوای ڕێوڕەسمەكەش نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە لە هەرێمی كوردستان، هەمیشە پێكەوەژیان بە تابلۆیەكی جوانی هەموو پێكهاتەكان دەبینین، كە لە كوردستان دەژین لەبەرئەوە ئەمڕۆ بەشداریی ڕێوڕەسمەكەمان كرد”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “پەیامی ئێمە بۆ مەسیحییەكان ئەوەیە، عێراق بەگشتی بەوەوە جوانە كە هەمووان پێكەوە بەو پێكەوەژیانەوە دەژین، بۆیە هیوادارین ئەوان لە عێراق بمێننەوە”.

بابەتی پێشتر

ئێران ئەمڕۆش لە بۆردومانكردن بەردەوام بوو

بابەتی دواتر

بەستنی ماسك لە قوتابخانەكان كرایە ناچاری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share