میکانیزمی ناردن و دابەشكردنی بەنزینەکەی عێراق بۆ سلێمانی ئاشکرادەکرێت

نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى ئاشکرایدەکات، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو بڕە بەنزینەی حکومەتی عێراقی بڕیاریداوە ڕەوانەی سلێمانی بکات، دەگات و بەسەر 10 بەنزینخانەدا دابەشدەکرێت.

بەهمەن محەمەد، نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بڕیارە ڕۆژانە 360 هەزار لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بگاتە 10 بەنزینخانەی شاری سلێمانی و بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێک بە هاوڵاتییان بفرۆشرێت”.

لەبارەی کاتی گەیشتنی بەنزینەکەوە بۆ شاری سلێمانی، نوێنەرى بەنزینخانەکان ڕایگەیاند، کاتی گەیشتنەکەی ڕوون نییە، بەڵام لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگات.

ناردنی ئەو بڕە بەنزینەی لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بڕیاری لێدرا بۆ هەرێمی کوردستان، خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ماوەی چوار ڕۆژە پشکی پارێزگای دهۆک، کە 216 هەزار لیترە، ڕەوانەی پارێزگاکە دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئیسپانیۆل 1-2 ئەتلەتیکۆ مەدرید

بابەتی دواتر

كازمی و ڕەئیسی: پەیوەندیی ئابوریی عێراق و ئێران بەهێزدەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە ڕوون و ئاشكرایە و هەوڵەكانمان لە پێناو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنێكی نیشتمانییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە شاندی نوێنەرانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی…
Total
0
Share