لیڤەرپوڵ هەوڵ بۆ بەرگریکارێکی خولی ئەڵمانیا دەدات

 

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی ئەڵمانیا دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا بەڕێوبەرانی ڕێدز کار لەسەر گواستنەوەی ئۆزان محەمەد کاباکی بەرگریکاری یانەی شالکەی ئەڵمانی دەکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، گفتوگۆی نێوان جەمسەرەکان دەستیپێکردووە و بەرگریکارە تورکییەکە خۆشحاڵە بە ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان و ڕەزامەندی دەربڕیوە.

کاباک بەرگریکارێکی لاوی تەمەن 20 ساڵە و لە پێگەی سەنتەری بەرگری یانەی شاهانەی شالکە یاریدەکات و وەک یەکێک لە بەهرەکانی ئەوروپا وەسفدەکرێت، نرخی گواستنەوەی لە 20 ملیۆن یورۆ تێپەڕناکات، ئەوەش ئەو نرخەیە کە  یانە ئینگلیزییەکە لەتوانایدایە بە خێرایی لە گواستنەوەکانی زستانەی 2021 تەرخانی بکات.

هەوڵدان بۆ گواستنەوەی کاباک دەچێتە چوارچێوەی گەڕانەکانی یۆرگن کلۆپ و ئیدارەی لیڤەرپوڵ بۆ دابینکردنی شوێنگرەوەیەکی کاتیی بۆ پێگەی ڤێرجیل ڤان دایک، بەوپێیەی یانەکە لە پێشوودا شوێنگرەوەی دیان لۆڤرینی دابیننەکردووە و دوای پێکانی ڤێرجیل ڤان دایک، دووچاری کەموکەرتی بوونەتەوە لە هێڵی بەرگریدا.

کاباک لە وەرزی 2018/2019 بەدرێسی یانەی گەڵاتەسەرای تورکی دەرکەوتووە، لە هاوینی 2019 پەیوەندی بە شتوتگارتی ئەڵمانییەوە کردووە و هەر لەو ساڵەدا گواستراوەتەوە بۆ یانەی شالکە، کۆی 28 ئەنجامداوە و تۆمارکەری سێ گۆڵ بووە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بۆ پێکهاتەکانی لاوانی تورکیا و هەڵبژاردەی تورکیا یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

میدیاکانی کەتەلۆنیا: ڤار کلاسیکۆی لە بەرشلۆنە دزی

بابەتی دواتر

ئیمۆبێلی ڕیکۆردێکی دیکەی لە خولی ئیتاڵیا تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیۆ مێسی.. جەستە ڕەحم بەکەس ناکات

ئەستێرەی ئەرجەنتینی-ی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆ مێسی لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، بەتایبەت لەڕووی جەستەییەوە. لەسەرەتای…
Total
0
Share