پێنج یارییە مێسی ڕۆڵی نییە

لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی بۆ جاری پێنجەم لەسەریەك نە گۆڵی تۆماركرد، نە گۆڵیشی دروستكرد.

لیۆنێل مێسی تەنها یەك گێم توانی بەرامبەر لیل یاریی بكات و گێمی دووەم بە ڕێنمایی پزیشكەكان، دانیشێنرا.

مێسی ماوەیەكە بەدەست ئازاری ڕانیەوە دەناڵێنێت و تائێستا وەك پێویست لە یارییەكانی پاریس سان جێرمان دەرنەكەوتووە.

مێسی لەخولی فەڕەنسا پێنج یاریی بۆ پاریس كردووە و 15 شووتی بۆ گۆڵ لێداوە، بەڵام نە توانیویەتی گۆڵ بكات، نە توانیویشیەتی گۆڵ دروست بكات.

لیۆ لە سێ یاریی پاریس لە چامپیۆنز لیگ توانیویەتی سێ گۆڵ تۆماربكات، بەڵام لە پێنج یاریی خولی فەڕەنسا تائێستا جێپەنجەی دیارنەبووە.

بابەتی پێشتر

یانەی سەد وەڵامی یانەی بەرشلۆنەی دایەوە

بابەتی دواتر

ئەنچلۆتی بنزیمەی دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share