چوار ڕۆژە بەنزینەكەی عێراق دەگاتە دهۆك

ناردنی ئەو بڕە بەنزینەی لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بڕیاری لێدرا بۆ هەرێمی کوردستان بنێردێت، خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ماوەی چوار ڕۆژە پشکی پارێزگای دهۆک کە 216 هەزار لیترە، ڕەوانەی پارێزگاکە دەکرێت.

لەوبارەیەوە ئەحمەد جەمال نوێنەری یەکێک لە کۆمپانیاکانی دابەشکردنی بەنزین لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لەکۆی یەک ملیۆن لیتر بەنزین کە حکومەتی عێراق ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی دەکات، ماوەی چوار ڕۆژە پشکی پارێزگای دهۆک کە 216 هەزار لیترە دەگاتە پارێزگاکەمان”.

ڕاشیگەیاند، ئەو بەنزینەی لە عێراقەوە دێت بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێک دەفرۆشرێت.

ئەو بەنزینەی دەگاتە پارێزگای دهۆک لەڕێگەی نۆ بەنزینخانەی سنووری پارێزگاکەوە دابەشدەکرێت، کە چوار بەنزینخانەیان لە ناوەندی شاری دهۆک و سێ بەنزینخانە لە قەزای سیمێل و دوو بەنزینخانە لە قەزاکانی ئاکرێ و ئامێدین.

بەپێی وتەی ئەحمەد جەمال، ئەو بەنزینخانانە بەشێوەی دەوری لە هەفتەیەکدا 72 هەزار لیتر بەنزین دابەشدەکەن، لەکاتێکدا پارێزگای دهۆک لە ڕۆژێکدا پێویستی بە ملیۆنێک و 200 هەزار لیتر بەنزین هەیە.

لەبارەی نرخەکەی کە پێشتر وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردبوو، “نرخەکەی 650 دینار دەبێت” بەڵام ئێستا بە 690 دینار دەفروشێت، ئەحمەد جەمال وتی، “ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق بەو شێوەیە بووە، بەڵام بۆ هەر لیترێک 40 دیناری زیادبووە بەشێوەیەک 20 دیناری بۆ سوودی بەنزینخانەکان و 10 دیناریش بۆ کرێی گواستنەوە و 10 دیناریش بۆ ئاڵوگۆڕی پارەی بەنزینەکەیە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتەكە دەڵێت ناڕاستە.. بانگەشەیەكی هەڵبژاردن لە پەیجی وەزارەتی كارەبا بڵاودەكرێتەوە

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح بۆ ئەبو كاروان: چەند ساڵە ڕەخنە لە پارتی و یەکێتی دەگرین بەم زمانە قسەیان نەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: جوتیارە نمونەییەکە لە سنووری ئێمە نییە بۆیە ڕێگە نادەین لێرە فێستیڤاڵ بکات

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، جوتیارە نمونەییەکە کە داوایکردووە فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر بکاتەوە، تێبینیی زۆرمان لەسەری هەیە،…
Total
0
Share