عەلی حەمەساڵح بۆ ئەبو كاروان: چەند ساڵە ڕەخنە لە پارتی و یەکێتی دەگرین بەم زمانە قسەیان نەکردووە

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان، لە پەیامێكدا وەڵامی ئەبو كاروان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان-ی داوەتەوە و دەڵێت، “چەندین ساڵە ڕەخنەی جددی لە پارتی و یەکێتی دەگرین بەم زمانە قسەیان نەکردووە”.

دوای ئەوەی عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان، ناوی چوار خانەنشینكراوی عەرەب بە پلەی وەزیر و بریكاری وەزیری بڵاوكردەوە، ئەبو كاروان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان وەڵامی ئەو پەرلەمانتارەی دایەوە و ڕایگەیاند، “كاتێک سەرکردەکانی حیزبی شیوعی لە چیا سەربەرزەکانی کوردستان خەباتیان دەکرد، ئیخوانەکان ژمارەیەکیان بەعسی بوون”.

لە وەڵامی ئەو سەركردەیەی حزبی شیوعی-دا، عەلی حەمەساڵح پەیامێكی بەناونیشانی “بۆ بەشێک لە چەپەکان” بڵاوكردەوە و نووسیویەتی، “بەو پەڕی ڕێزەوە ناوی چوار چالاکوان و سیاسیی عێراقیم ھێناوە، کە بە ناڕەوا و نایاسایی لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان بە پلەی وەزیر و بریکار خانەنشینکراون! نە باسی حیزبی شیوعیم کردووە و نە بیری چەپ!”.

ڕاشیگەیاندووە، “من قسەم لەسەر بنەمای یاسایی و شایستەیی کردووە، ئەوەی لە ھەر پلەیەکدا خانەنشین دەکرێت، دەبێت ھاوڵاتیی ھەرێمی کوردستان بێت و خزمەتی ڕاستەقینەی لەو پۆستەدا دیتبێت، چەندین ساڵە ڕەخنەی جدی لە پارتی و یەکێتی دەگرین بەم زمانە قسەیان نەکردووە”.

لەدرێژەی پەیامەكەیدا ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “ڕەوایە ئەوەی تەقەی لە ئاسۆی قومری کرد مووچەکەی چارەکێکی ھەنا‌ ئەدوەر نەبێت؟! کام خەباتی پێشکەشکردووە؟!. مامەڕیشە و شەھید سۆران و شێخ سەلام و دەیان قارەمانی تریش دەناسم دەشزانم مووچەی ئەم چوار سیاسی و نووسەرە چەپە چەندین جار لەوان زیاترە”.

هەروەها نووسیویەتی، “وەک خۆیان دەڵێن: چەپ بەرگری لە دادپەروەری دەکات! ئەی ڕەوایە ئێوە بە شەش ملیۆن خانەنشینبن و شەھیدانەی شەھیدەکانی خۆتان ئەحمەد بازۆکە و شیروان و بەکری مام عەباس و قادری کاکە باش و مەحمود حەسەن و هێرش چاوشین و مەلا ئیدریس و حەمەسۆفی و سۆران و جەوهەر و ئەبو ڤیان 400 ھەزار دینار بێت؟!. ئەم چوار بەڕێزەی من ناومھێناون ئەگەر خەباتگێڕن، لە عێراق یاسا بۆ زیندانیی سیاسی و تێکۆشەری دێرین ھەیە دەتوانن بەوە خانەنشینبکرێن، نەک منداڵەکانیشیان بێن لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان مانگانە ملیۆنان دینار ببەنەوە بۆ بەغداد و ئەوروپا”.

بابەتی پێشتر

چوار ڕۆژە بەنزینەكەی عێراق دەگاتە دهۆك

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان بەرامبەر سامپدۆریا یەکسانبوونی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێشتخانەیەك لە سەهۆڵەكە داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی…
Total
0
Share