میدیاکانی کەتەلۆنیا: ڤار کلاسیکۆی لە بەرشلۆنە دزی

 

میدیاکانی هەرێمی کەتەلۆنیا تاوەکو ئەمڕۆ، یەک شەممە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر داوەری یاری کلاسیکۆ و تەکنەلۆجیای (ڤار).

دوو ڕۆژنامە ناودارەکەی کەتەلۆنیا کە پێکهاتوون لە موندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرت، سوورن لەسەر ئەوەی تەکنەلۆجیای (ڤار) لایەنگری کردووە و بەهۆی ئەژمارکردنی پەناڵتی لە دژی کلیمۆنت لانگلێت ئەنجامی یاری کلاسیکۆ گۆڕانکاری بەسەرهاتووە.

موندۆ ئاماژەیکردووە، بەریەککەوتنی نێوان لانگلێتی بەرگریکاری فەرەنسی و سێرجیۆ ڕامۆس ئاساییبووە، بەڵکو خوان مارتینێز مونوێرای داوەری یاری هەڵەیکردووە کاتێک گوێبسیتی ڤار بووە و شارەزایان حاڵەتەکە بە بەریەککەوتن، یاخود ڕاکێشانی ئاسایی نێوان یاریزانان ناویدەبەن.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی سەرنجی خستووەتەسەر لێدوانەکانی ڕۆناڵد کومان، هەروەها چاوپێکەوتنی نێوان ڕاهێنەرەکە و خوان مونوێرای داوەر لە کۆتایی یارییەکەدا، کاتێک کومان پێی دەڵێت،” بۆ هەمیشە ڤار لە دژی بەرشلۆنە بەکاردەهێنن، هیوادارم لەبارەی پەناڵتییەکەوە ڕوونکردنەوەمان پێبدەیت”.

لە بەرانبەردا ڕۆژنامەکانی ئیل پایس و لیکیپ و مارکا و ئاس و دەیلی مەیڵ و بێلد سپۆرت ئاماژەیان بە بردنەوە و سەرکەوتنی یانەی شاهانە کردووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە داوەری یاری و تەکنەلۆجیای ڤار بکەن.

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ هەوڵ بۆ بەرگریکارێکی خولی ئەڵمانیا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیکێ مۆندیالی میزەڵدان سازدەکات !

بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە، جێرارد پیکێ ئاشکرایکردووە، لە تشرینی یەکەمی 2021 پاڵەوانێتیی جیهانیی میزەڵدان ڕێکدەخات. پیکێ وردەکاریی جامی جیهانیی…
Total
0
Share