یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

 

ئەمڕۆ، یەکشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا ئارسیناڵ و لیستەر سیتی ڕوبەڕودەبنەوە.

لە خولی نایابی ئینگلیزی ڕوبەڕوبوونەوەی لوتکە لە نێوان یانەکانی ئارسیناڵ و لیستەر سیتی لە یاریگای ئیماراتس ئەنجامدەدرێت، هەروەها یانەکانی ساوزامپتن و وڵڤەرهامپتن لە یاریگای خۆیاندا میوانداری یانەکانی ئێڤەرتۆن و نیوکاسڵ یونایتد دەکەن.

لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا، چوار یاری هەفتەی حەوتی وەرزی 2020/2021 ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی ڕیاڵ سۆسیداد و خیتافێ لە یاریگای خۆیاندا میوانداری یانەکانی هوێسکا و غەرناتە دەکەن.

هاندەرانی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەردەوام دەبن لە چێژوەرگرتن لە ڕکابەری یانە گەورەکان، یانەی یوڤانتۆس بەبێ ئامادەبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ئالیانز ستادیەم بەرانبەر یانەی هیلاس ڤیرۆنا یاریدەکات.

هەروەها لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا ململانێکانی هەفتەی پێنج و هەشت بەردەوامییان دەبێت، ئەمەش گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆن:

 

پریمەرلیگ (هەفتەی شەش)

ساوزامپتن – ئێڤەرتۆن (5:00)

وڵڤەرهامپتن – نیوکاسڵ یونایتد (7:30)

ئارسیناڵ – لیستەر سیتی (10:15)

 

لالیگا (هەفتەی حەوت)

بەلەد وەلید – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس (4:00)

قادیش – ڤیاڕیاڵ (6:00)

خیتافێ – غەرناتە (8:30)

ڕیاڵ سۆیداد – هوێسکا (11:00)

 

سیریا ئەی (هەفتەی پێنج)

کالیەری – کرۆتۆنی (2:30)

بینیڤێنتۆ – ناپۆلی (5:00)

پارما – سپیزیا (5:00)

فیۆرنتینا – ئودینێزی (8:00)

یوڤانتۆس – هیلاس ڤیرۆنا (10:45)

 

بۆندس لیگ (هەفتەی پێنج)

ڤۆلفسبۆرگ – ئارمینیا بیلیفێلد (5:30)

ڤێردەربریمەن – هۆفنهایم (8:00)

 

لیگا 1 (هەفتەی هەشت)

لانس – نانت (3:00)

بۆردۆ – نیم ئۆڵۆمپیکۆ (5:00)

ستاد بریست – ستراسبۆرگ (5:00)

میتز – سانت ئیتیان (5:00)

مۆنتیپیلێ – ستاد ڕیمس (5:00)

نیس – لیل (7:00)

لیۆن – مۆناکۆ (11:00)

بابەتی پێشتر

جیهانەکەى ترى ترەمپ ژیانى خێزانى و بازرگانى و سیاسەت

بابەتی دواتر

میدیاکانی کەتەلۆنیا: ڤار کلاسیکۆی لە بەرشلۆنە دزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share