سیستمی بەرگریی موشەكیی هاوپەیمانان درۆنەكانی هەولێری خستووەتە خوارەوە

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دووپاتیدەكاتەوە هێرشەكەی شەوی ڕابردوو لەڕێی درۆنەوە بووە و دەڵێت، لەڕێی سیستمی بەرگریی هێزەكانیانەوە خراونەتە خوارەوە.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، هێزەكانیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەڕێی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كراونەتە ئامانج.

دەشڵێت، سیستمی بەرگریی هێزەكانی هاوپەیمانان بەكارهێنراوە بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆكەكان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی مارۆتۆ، فڕۆكەی یەكەم لەنێو بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەناو فڕۆكەخانەكە و فڕۆكەی دووەم لە دەرەوەی بنكەكە خراونەتە خوارەوە.

وتەبێژەكەی هاوپەیمانان دووپاتیشیكردەوە، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.

شەوی ڕابردوو هێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پەیجی دژەتیرۆری كوردستان، كە پەیام و ڕاگەیەنراوەكانی هێزەكانی دژەتیرۆر بڵاودەكاتەوە، ڕایگەیاند هێرشەكە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە و ”هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

بابەتی پێشتر

 کازمی گەیشتە ئێران

بابەتی دواتر

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share