بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مێردمنداڵێک کوژرا

لە گوندێکی سەربە قەزای شێخانی سنووری پارێزگای دهۆک، بەهۆی دروستبوونی کێشە لەسەر خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان کوژرا.

هێمن سڵێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە گوندی شێخ مەلوان_ی سەر بە قەزای شێخان مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان بە ناوی ئەحمەد دەروێش کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوت لەلایەن دانیشتوویەکی گوندەکەوە بە ناوی (و.ت.ز) کوژراوە، توانرا دەستگیربکرێت.

ئاشکراشیکرد، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووداوەکە بەهۆی کێشە لەسەر خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامنێرانی بێسنوور: لەکاتی ڕووماڵی هێرشەکەی داعش هەڕەشەی ئازاردان و گرتن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی ئێستا کراوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ڕێگریکردن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی “ئێستا” دەکاتی لەکاتی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشدا لە…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: دووەم و سێیەم رۆژی جەژن هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ سەیرانگای دوکان قەدەغەیە

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “لە دووەم و سێیەم رۆژی جەژندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ سەیرانگای دوکان قەدەغەیە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share