لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسان: رێكخراوێك درۆ بەناوی سلێمانییەوە دەكات

لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسان، رایگەیاند، رێكخراوێك درۆ بەناوی سلێمانییەوە دەكات.

لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، رایگەیاند، رێكخراوێك بەناوی (كۆمەڵەی بەرگری لە رۆژنامەنووسى) كە زاراوەی پێشێلكاریی نەناساندووە، لە راپۆرتێكدا ناوی سلێمانیی هێناوە گوایە زۆرترین پێشێلكاریی تێدا تۆماركراوە، لەكاتێكدا زاراوەی پێشێلكاریی لای ئەم رێكخراوە روون و ئاشكرا نییە و بانگهێشتكردنی دادگا بە پێشێلكاریی داناوە، سەرچاوەكانی ئەم ئامارەش نەوتراوە لەكوێوە وەرگیراون، چونكە ئەم رێكخراوە نوێنەریان لە كوردستاندا نییە، رەنگە بەشێوازی كۆپی پەیست ئەم ژمارانەیان تۆماركردبێت.

دەشڵێت، ئێمە لە لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان نیگەران بووین بەشێواندنی راستییەكان و وێناكردنی نێگەتیڤانەی ژینگەی میدیایی لە كوردستاندا بە وەرگرتنی زانیاری لە زاری كەسان و سەرچاوەی نەناسراوەوە، هاوكات دەتواندرا ئامارەكانی لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان وەربگیرایە یان پرسیارێكیان لە لقی سلێمانیی سەندیكاكە بكردایە بۆ ئەوەی نەكەونە هەڵەی وا زەق و گومان لەسەر مەبەست و راستگۆیی رێكخراوەكەیان دروست نەبوایە.

ئەوەش دەڵێت، “ئێستا لەبەردەم بژاردەی تۆماركردنی سكاڵای رەسمیین لە دادگای تایبەت بە رۆژنامەنووسان لە شاری سلێمانی و لە شاری بەغداد لەسەر رێكخراوەكە و بەرێوەبەرانیان كە وەڵامی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نادەنەوە، تاوەکو بزانین ئەم سەرسمەی داویانە هۆكارەكەی چی بووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share