سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس بونە قوربانی

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەگەڕەکی ڕزگاری شارى سلێمانى کەسێک گیانیله‌ده‌ستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

سامان نادر ، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن 122ى خێراى سلێمانى به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڕزگاری لەنزیک ئامادەیی سۆلاڤی کچان، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە ماتۆڕسکیلێکدا کە دوو کەسی لەسەربووە و هەردووکیانی بریندارکردووە.

باسیله‌وه‌شكرد، هەرلەکاتی ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ پیاوێکی تەمەن 55ساڵیداوە و دەستبەجێ گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

سامان نادر ڕاشیگه‌یاند، لەئێستادا بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، شکاوی لە چەند ئێسکێکیاندا ڕوویداوە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: ژنان زیاتر دەھێنرێنە پێشەوە و ڕۆڵیان لە سەرکردایەتیکردندا دەبێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ ڕیمۆنتادای کرد و چێڵسی بە زەحمەت بردییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share