داعش هێرشیكردە سەر داقوق

چەكدارانی داعش له‌ سنووری قه‌زای داقوق هێرشیانكرده‌ سەر لیوای 20ی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، بە هۆیەوە سێ ئەندامی پۆلیس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستیەوە، “کاتژمێر9:30 خولەكی ئەمشەو داعش هێرشیکردووەتە سەر خاڵێکی لیوای 20-ی پۆلیسی فیدراڵيی عێراق لە گوندی شبێجە لەسەر چەمی ڕۆخانە لە باشوری قەزای داقوق”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لەهێرشەکەدا سێ ئەندامی پۆلیسی فیدراڵی بەگولـلەی چەکدارانی داعش کوژراون و تەرمەکانیان بۆ نەخۆشخانەی داقوق گواستراونەتەوە”.

باسی لەوەشكرد، “هەر ئەمشەو لە سنووری خورماتوو، حەوت چەکداری داعش هێرشیانكردە سەر فەوجی 4-ی سەربە لیوای 52-ی سوپای عێراق، لە ڕێگەی چەکی قەناسەوە، بەڵام دواتر بەهۆی وەڵامدانەوەی هێزەکان بە هاوەنبارانكردن و دەستڕێژی گولـلە، بۆیە چەكدارەكان هەڵاتوون”.

بابەتی پێشتر

لایپزیک 1-4 بایرن میونشن

بابەتی دواتر

هێرشی موشەكی كرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری نمە باران هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share