كازمی داوای بەشداریی كارای هاوڵاتییان لە هەڵبژاردن دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیدەكاتەوە، ڕێوشوێنی توند دەگیرێتە بەر بۆ ڕێگریكردن لە ساختەكاری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان، بۆیە داوای بەشداریی كارا لە هاوڵاتییانی عێراق دەكات.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بەسەرپەرشتی مستەفا كازمی ئەنجامدا، بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، لە كۆبوونەوەكەدا كازمی هەڵبژاردنی داهاتووی بە “تاكە چارەسەرە بۆ كێشەكانی عێراق” وەسفكردووە، كە بڕیارە 29 ڕۆژی دیكە بەڕێوەبچێت.

كازمی داواشی لەسەرجەم لایەنە بەشدارەكانی هەڵبژاردن كردووە، كێبڕكێیەكی تەندروست بەڕێوە ببەن، وتی، بەتەواوی ئەو بەرپرسانە وتراوە كە كاندیدن، تواناكانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەكارنەهێنن، بۆیە كۆمسیۆن ڕاسپێردراوە چاودێریی وردی ئەو پرسە بكات.

كازمی باسی لەوەشكرد، لە نزیكەوە دڵنیابوونەتەوە لە ڕێوشوێنە ئەمنییەكانی ڕۆژی هەڵبژاردن، بۆیە داوای لە دەنگدەران كرد بەشدارییەكی كارا بكەن لە هەڵبژاردنی داهاتوو، بەو پێیەی “ڕێوشوێنی توند گیراوەتە بەر بۆ ڕێگریكردن لە ساختەكاری، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی كراوە بۆ ئامادەیی نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتی وەك چاودێر تا متمانەی زیاتر ببەخشێتە پرۆسەی هەڵبژاردن”.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندەرانی دۆڵی بالیسان سوپاسی تۆڕی میدیایی ئێستا دەکەن

بابەتی دواتر

سبەی کازمی بۆچی دەچێتە تاران؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share