پێنج زانیاریی گرنگ لەبارەی کلاسیکۆوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو میوانداریی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

کلاسیکۆی چوونی لالیگا بۆ وەرزی 2021-2022 دەبێتە یاریی گەڕی دەیەمی لالیگا، لەئێستادا یانەی شاهانەی مەدرید بە 17 خاڵەوە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکاندایە، یانەی بەرشلۆنەش بە 15 خاڵەوە دەکەوێتە پلەی حەوتەمەوە.

گرنگترین زانیارییەکان:

  1. بەرشلۆنە لە دوایین چوار ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید نەیتوانیوە بردنەوە تۆماربکات (یەکسانبوونێک و سێ دۆڕاندن).
  2. لە ئەگەری دۆڕاندنی بەرشلۆنە، خراپترین زنجیرەی نەبردنەوە بەرامبەر یانەیەک تۆماردەکات لە ساڵی 2008ـەوە.
  3. ڕیاڵ مەدرید دوایین سێ کلاسیکۆی لە بەرشلۆنە بردووەتەوە لە سەرجەم خول وپاڵەوانێتییەکان، لە ساڵی 1968ـەوە نەیتوانیوە چوار یاریی لەسەریەک لە بارسا بباتەوە.
  4. لە ئەگەری بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید، دەبێتە دووەم بردنەوەی لەسەریەک لە یاریگای کامپ نو بەرامبەر بەرشلۆنە، پێشتر (3-1) بردنەوەی تۆمارکردووە، ئەوەش دەبێتە دووەم جار لە مێژووی لالیگا کلاسیکۆ لە کامپ نو لە بەرژەوەندیی ڕیاڵ کۆتاییدێت دوای وەرزی 1963 بۆ 1965.
  5. ئەگەر ڕیاڵ مەدرید دۆڕاندن تۆماربکات، دەبێتە دووەم دۆڕاندنی لەسەریەک لە لالیگای ئیسپانیا، دوای دۆڕاندن بە ئیسپانیۆل، ئەوەش بۆ یەکەمین جارە لە وەرزی 2018-2019ـەوە ڕوودەدات.
بابەتی پێشتر

بەتۆمەتی گەندەڵی بەرپرسێكی عێراق دەیان ساڵ زیندانیدەكرێت

بابەتی دواتر

حكومەت: زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەگاتە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share