بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە رۆژانی هەینیدا بەردەوامیی هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەموو رۆژانی هەینی و پشووە رەسمییەکان هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە 7:00 ی بەیانی بۆ 12:00 ی شەو لەو رێگایانەی دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە تا 1 ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و کاری پێدەکرێت.