هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئاشکرای کرد ژمارەیەکی زۆر ئاوارە لە پارێزگای سلێمانی هەن و ئەوەش کاریگەریی کردووەتە سەر تواناکانی پارێزگاکە لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەت کارەبا.
لە لێدوانێکیدا لە میانی دەستپێکردنی پرۆژەیەکی وزەی کارەبادا هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند، 185 هەزار کەس لە کامپەکانی پارێزگای سلێمانیدا هەن و “ناتوانین ناچار بە ڕۆشتن یان گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیانیان بکەین”.
ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە لە پارێزگاکە تواناکانی پارێزگای سلێمانی بەکاردەهێنن و ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەهەموو بوارەکاندا دروستکردووە.
داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات هاوکاریی ئاوارەکان بکەن دەڵێت، “ئاوارەکان بەبەردەوامیی پێویستییان بە هاوکاریی هەیە، ئەو ئاوارانە تواناکانی پارێزگای سلێمانی کەمدەکەنەوە بەتایبەت کارەبا.
وتیشی، پلانی پارێزگای سلێمانی بەجۆرێکە 40%ی کارەبا دابیندەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەی پارێزگاکە هەوڵدەدات پارێزگاری لە ژینگە بکات لە بەکاربردنی وزەدا.