هەواڵگریی بەریتانیا هۆشداری دەدات: تیرۆر لە ئەفغانستانەوە دێت

بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا هۆشداری دەدات لە مەترسییەکی گەورە بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی ناتۆ، بوونی حکومەتی ئەفغانستان بە دوژمنێکی جیهانی.

کین مکاڵۆم سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە گروپە توندڕەوەکانی دیکە هاندەدات و بوێرییان پێدەدات بۆئەوەی هێرشی گەورە هاوشێوەی ئەلقاعیدە دژی ڕۆژئاوا ئەنجامبدەن.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی (MI5) ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەی ڕوبەڕووی مەترسی گەورە دەبێتەوە دوای ئەوەی هێزەکانی ناتۆ ئەفغانستانیان چۆڵکردووە، دەکرێت ئەفغانستان ببێتە دوژمنێکی نێودەوڵەتی.

مکاڵۆم لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی BBC وتی، “مەترسییەکانی تیرۆر لە شەو و ڕۆژێکدا گۆرانکاریی بەسەردا نایەت، بەڵکو دەکرێت ببێتە پاڵنەرێک و بوێرییان پێدەدات بۆئەوەی هێرشی توند ئەنجامبدەن”.

بەریتانیا لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی هێرشی توندی گروپە ئیسلامییەکان بووەتەوە، خوێناویترینیشییان لە 7ی تەمموزی 2005دا بوو لە وێستگەیەکی شەمەندەفەردا.

بەرپرسەکەی هەواڵگریی بەریتانیا دەڵێت، بەریتانیا لە چوار ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی 31 هەوڵی هێرشی تیرۆریستی بووەتەوە، بۆیە دوای 20 ساڵ لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر ناتوانین بڵێین بەریتانیا لە ئاسایشێکی زیاتر یان کەمتردایە لە ئێستادا.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری سلێمانی: 185 هەزار ئاوارە لە تواناکانی سلێمانی بەتایبەت کارەبایان کەمکردووەتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی هەرێم: لە بانگەشەی هەڵبژاردن کارێکی وانەکرێت کاری هاوبەشی بەغداد سەختتر بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share