وێنە.. جۆرەکانی ئایفۆن 12 لە سلێمانی نمایشکرا

کاتی نمایشکردنی بەرهەمە نوێیەکەی ئەپڵ

ئەمڕۆ 24 ی تشرینی یەکەم کۆمپانیایەک لە شاری سلێمانی بەرهەمە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵی بۆ مۆبایل، کە ئایفۆن 12یە نمایش کرد.

کۆمپانیاکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “جۆرە جیاوازەکانی ئایفۆن 12 یان هێناوەتە شاری سلێمانی و ئێستا ئامادەیە بۆ فرۆشتن”.

بە وتەی کۆمپانیای ئەسێ، کە هەستاوە بە هێنانی ئایفۆنەکە نرخی جۆرە جیاوازەکانی ئایفۆنی 12 لە 999 دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ هەزار و 445 دۆلار.

کۆمپانیاکە ئاشکرایکردووە کە کۆمپانیای ئەپڵ ئەمجارە کێبڵی بارگاویکردنەوەی موبایلەکەی نەناردووە و بە وتەی خۆیان هۆکارەکەی تەنها پارێزگارییە لە ژینگە، چونکە ئەوان دڵنیان هەموو ماڵێک کێبڵێکی ئایفۆنی تێیدایە.


 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مایکرۆسۆفت ماڵئاوایی لە براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دەکات

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەکارخستنی براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆەر 11 راگەیاند و ئاشکرایکرد ئامانجیان پێشکەشکردنی باشترین و نوێترین خزمەتگوزارییە بە بەکارهێنەرانی.…
Total
0
Share