دوو کۆمپانیای گەورەی کۆری 208 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕ بەمەبەستی چارەسەری کێشەیەک دەکشێننەوە

کۆمپانیاکانی هیۆندای و کیای کۆری داوای 208 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە بازاڕەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەیەک دەکێشنەوە و داوایان لێدەکەن سەردانی بریکارەکان بکەن بەمەبەستی چارەسەر.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆمپانیاکان بێت، کێشەکە پەیوەندیدارە بە هێزی لێخوڕینەوە و دەکرێت ئۆتۆمبێلەکە تووشی رووداوی نەخوازراو بکات، ترانسیستۆرێک لە یەکەیەکی کۆنترۆڵکردنی شەحنکردنەوەدا دەتوانێت زیان بە پاترییەکە بگرێت و شەحنکردنەوەی پاترییە 12 ڤۆڵتەکە بوەستێنێت.

بانگهێشتکردنەوەکان زیاتر لە 145 هەزار ئۆتۆمبێلی هیۆندا و جینێسیس دەگرێتەوە کە بریتین لە ئایۆنیک 5ی 2022 بۆ 2024، ئایۆنیک 6ی 2023 تا 2025، جی ڤی 60 و جی ڤی 70، جی 80ی 2023 و 2024.

هاوکات، نزیکەی 63 هەزار ئۆتۆمبێلی کیا ئیڤی 6 لە ساڵی 2022 تا 2024 لەخۆدەگرێت.

باس لەوەشکراوە، بریکارەکان پشکنین و گۆڕینی یەکەی کۆنترۆڵ و فیوز ئەگەر پێویست بوو ئەنجامدەدەن هاوکات سۆفتوێرەکەی نوێدەکەنەوە، تەنانەت ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە سەرەتای ئەمساڵدا بانگهێشتکراونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی هەمان کێشە، دەبێت جارێکی دیکە سەردانی بریکارەکەیان بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: كێشەی گەورە نەبوونی سەرچاوەی داراییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، كێشەی گەورە نەبوونی سەرچاوەی داراییە بۆ رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و دەشڵێت، “پێویستە تاساڵی…
Total
0
Share