موشەکێکی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ئێران کەوتەخوارەوە

وێنەی کەوتنەخوارەوەی موشەکێک لەخاکی ئێراندا

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، موشەکێکی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ، لە گوندێکی ئێران کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی بڵاویکردەوە، لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە گوندی محەمەد ساڵحۆی باکووری ڕۆژئاوای ئێران کەوتەخوارەوە، موشەکەکە لە ناکۆکییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجانەوە کەوتووەتە ناو خاکی وڵاتی ئێرانەوە.

ئاژانسە ئێرانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەپێی وتەی شایەتحاڵەکانی گوندەکە کەوتنەخوارەوەی موشەکەکە هیچ بریندار و زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، لەکاتێکدا ئەمە یەکەمجار نییە کە موشەکی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە خاکی ئێراندا دەکەوێتەخوارەوە.

ناوچەی قەرەباغی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ئێستادا ڕووبەڕووی پێکدادانی سەربازی بووەتەوە و وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش داوای ڕاگرتنی شەڕ لەو دوو وڵاتە دەکەن.

پێشتریش عەمید قاسم ڕەزائی، جێگری فەرمادەی هێزی ئاسایشی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، “داوامان لە ئەرمینیا و ئازەربایجان کردووە کە کێشەکانیان بە گفتوگۆ و ڕێگەی ئاشتییانە چارەسەر بکەن و ئەو ئاڵۆزییانەی نێوانیان خزمەت بە هیچ یەکێک لەو وڵاتانە ناکات، لەهەمان کاتدا هۆشداریمانداوە کە خۆیان بەدوور بگرن لە هاتنی موشەکەکانیان بۆ ناو خاکی وڵاتەکەمان”.

بابەتی پێشتر

ئێران.. لە مانگی ئەیلول-دا سێ كورد لەسێدارە دراون

بابەتی دواتر

ساڵێك بەسەریدا تێدەپەڕێت.. ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانەكانی عێراق ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی جیهانى: جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌

به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌جددییه‌وه‌ وه‌ریبگرن. مارایا كیركۆڤ،…
Total
0
Share