ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك چەند ناوچەیەكی لە گەرمیان هەژاند.
كاتژمێر 06:43 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەكە بە گوڕی 4.5 پلەی ڕێختەر لە گوندی حەسیرەی نێوان هەردوو شاری كەلار و كفری ڕوویدا.
بەپێی پێوەرەكانی تایبەت بە بومەلەرزەكە، ڕووداوە سروشتییەكە لە قوڵایی 9 كیلۆمەتری ژێر زەوی بە دووری 19 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری كەلار ڕوویداوە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیپێكراوە.
تائێستا هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە لەبارەی بوونی زیانی گیانی و ماددی.