هاڵۆوین زیاتر لە 120 كەسی لە كۆریای باشوور كردە قوربانی

ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی هاڵۆوینەوە، گیانلەدەستدانی زیاتر لە 120 كەسی لە كۆریای باشوور لێكەوتەوە.

قوربانییەكان لە ئاهەنگەكانی سیئۆلی پایتەخت گیانیان لەدەستداوە و دەسەڵاتداران دەڵێن، مردنەكان بەهۆی پاڵەپەستۆی بەشداربووانی ئاهەنگەكانەوە بوون.

وتەبێژی كارگێڕیی ئاگركوژێنەوەی سیئۆل رایگەیاند، بە لایەنی كەمەوە 120 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 كەسی تر برینداربوون و ئاشكرایكرد، 140 ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنیان ناردووە بۆ گواستنەوەی بریندار و قوربانییەكان.

یون سوك یۆل سەرۆكی كۆریای باشوور داوای لە نەخۆشخانەكانی وڵاتەكەی كردووە بریندارەكان وەربگرن و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامبدەن وەك نووسینگەی سەرۆك بە میدیای جیهانیی راگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: تەکنەلۆجیای ئەتۆمیی ئێرانی بە هیچ هێرشێک لەناوناچێت

سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، تەکنەلۆجیای “ئاشتییانەی” ئەتۆمیی ئێرانی، بە هیچ هێرشێک لەناو ناچێت. سپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمریکا…
Total
0
Share