زنجیرەی دەلتا هەڕەشە لە جیهان دەکات.. لەهەر خولەکێکدا پێنج کەس گیانلەدەستدەدەن

حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە جیهاندا پێنج ملیۆنی تێپەڕاند، هۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی زنجیرەی دەلتا دەگەڕێتەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکانی ” Our World in Data” کە لە ئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە نیوەی جیهان تائێستا هەردوو ژەمەكەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

بەپێی شیکردنەوەکانی ڕۆیتەرز، لەدوای یەك ساڵ لە تۆمارکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، 2.5 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، بەڵام دوای 236 ڕۆژی دیكە، 2.5 گیانلەدەستدانی دیکە تۆمارکراون.

لەماوەی حەوت ڕۆژدا لە جیهان زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لە ئەمریکا، ڕوسیا، بەرازیل، مەکسیک و هیندستان بووە.

لە هەفتەی ڕابردوودا، تێکڕای ڕۆژانەی گیانلەدەستدان لەجیهاندا بەهۆی کۆرۆناوە هەشت هەزار حاڵەت بووە، کە دەکاتە پێنج مردن لە هەر خولەکێکدا.

بابەتی پێشتر

فیلمی (سەبایا) ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە<BR> بەرهەمهێنەكەش بە پاڵەوانی ئێزدییەكە وەڵامدەداتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بووەتە مەترسیی بۆ ئەمریکییەکان.. ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا هەیە

ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا تۆمارکراوە، دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکاش باس لەوەدەکات دەکرێت مەترسیبێت بۆسەر هاوڵاتییانی ئەمریکا بەتایبەت…
Total
0
Share