شای سعودیە بەڕێوەبەری گشتيی ئاسایشی وڵاتەكەی دوورخستەوە

شای سعودیە بەتۆمەتی گەندەڵی بڕیاریدا بەڕێوەبەری گشتيی ئاسایشی وڵاتەکەی لەکاردووربخاتەوە و ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی بكات.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، بەهۆی بەكارهێنانی سامانی گشتی و گەندەڵییەوە، سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودیە بڕیاریدا، خالید بن حەربی بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی وڵات لە پۆستەكەی دووربخاتەوە.

ئاژانسەكە باسی لەوەشكردووە، بەڕێوەبەرەكەی ئاسایش تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوان، ساختەکاری و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات بەهاوکاری هەشت کەسی دیکە کە بەرپرسیاریەتییان لە پۆستی حکومی و کەرتی تایبەتدا هەبووە.

شای سعودیە دەستەی چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی وڵاتەكەشی ڕاسپاردووە لێپرسینەوە لە خالید بن حەربی بکات کە لەساڵی 2018ــوە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی سعودیەی وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەم لێدوانی تورکیا لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە

وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا رایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی تورکیا. عومەر چیلیک…
زیاتر ببینە

چەند ڕاپۆرتێك: سێ لەسەر چواری پەنابەرە سورییەكان بەدەست نەخۆشی دەروونی ترسناكەوە دەناڵێنن

چەند ڕاپۆرتێكی تایبەت بە مافی مرۆڤ ئاشكرایدەكەن، سێ لەسەر چواری پەنابەرە سورییەكان بەدەست نەخۆشی دەروونی مەترسیدارەوە دەناڵێنن، پاش…
Total
0
Share