له‌ شه‌وی دیپای-دا هۆڵه‌ندا تورکیای کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی شه‌شه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران.

له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له‌ یوهان کرۆیف ئارینا میوانداریی تورکیای کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئاشه‌هه‌واییه‌کانی هۆڵاند کۆتاییهات، گۆڵه‌کانی هۆڵه‌ندا له‌ خوله‌که‌کانی یه‌ک، 16، 38، 54، 80، 90 له‌لایه‌ن مێمفیس دیپای (هاتریک) و داڤی کلاسن، گوس تێل دونێل مالینه‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی تورکیاش له‌ خوله‌کی 91 له‌لایه‌ن جه‌نگیز ئوندێره‌وه‌ تۆمارکرا.

له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ ستاد دو فرانس میوانداریی فنله‌ندای کرد، یارییه‌که‌‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات، گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 25، 54 له‌لایه‌ن ئه‌نتوان گریزمانه‌وه‌ تۆمارکران.

 

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان (گه‌ڕی 6):

ئازه‌ربایجان 0-3 پۆرتوگال

ئێرلاند 1-1 سڕبیا

بۆسنه‌ 2-2 کازاخستان

فه‌ره‌نسا 2-0 فینلاند

مۆنتینیگرۆ 0-0 لاتیڤیا

هۆڵه‌ندا 6-1 تورکیا

نه‌رویج 5-1 جه‌به‌ل تاریق

نه‌مسا 0-1 سکۆتلاند

دانیمارک 5-0 ئیسرائیل

فارو ئایسلاند 2-1 مۆڵدۆڤا

کرواتیا 3-0 سلۆڤینیا

ڕوسیا 2-0 ماڵته‌

سلۆڤاکیا 2-0 سایپرس

لوکسمبۆرگ 1-1 قه‌ته‌ر

بابەتی پێشتر

نهێنییەکانی تەمەن

بابەتی دواتر

هۆڵه‌ندا 6-1 تورکیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی گەڕایەوە بۆ ئەرجەنتین

لیۆنێل مێسی گەڕایەوە بۆ لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەشداری دوو یاریی پاڵاواتنەكانی مۆندیالی 2022 دەكات. ئەرجەنتین لە…
Total
0
Share