مێسی گەڕایەوە بۆ ئەرجەنتین

لیۆنێل مێسی گەڕایەوە بۆ لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەشداری دوو یاریی پاڵاواتنەكانی مۆندیالی 2022 دەكات.

ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای لاتین بەرامبەر هەڵبژاردەكانی فەنزوێلا و ئیكوادۆر یاریی دەكات.

لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین لیستی ناوی یاریزانەكانی ئاشكراكرد و ناوی لیۆنێل مێسی یاریزانی پاریس سانجێرمانیش دەبینرێت.

یەكەم یاریی ئەرجەنتین لە یاریگای خۆی بەرامبەر فەنزوێلا دەبێت و دواتریش دەچێتە ناو یاریگای ئیكوادۆرەوە.

بەرازیل بە 39 خاڵ پێشەنگەو ئەرجەنتینیش بە 35 خاڵ لەپلەی دووەمدایەو هەردوكیشیان سەركەوتنیان بۆ مۆندیال مسۆگەركردووە.

مێسی لە ئێستادا بەهۆی نەخۆشییەوە لە ڕاهێنانەكانی پاریس سانجێرمان دووركەوتۆتەوەو ئەگەری یاریكردنیشی بەرامبەر مۆناكۆ كەمە.

بابەتی پێشتر

یۆڤانتۆس داهاتووی ئالێگری ڕاهێنەری یەكلایی كردەوە

بابەتی دواتر

وەزیرێكی پێشووتری یەكگرتوو "كەسێكی كوشت"‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share