(ڤیدیۆ) عێراق دووه‌م یاریی پاڵاوتنه‌کانی ئاسیای به‌ ئێران دۆڕاند

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووه‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیای به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ یاریگای خه‌لیفه‌ی نێوده‌وڵه‌تی – قه‌ته‌ر دووه‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئاسیای بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022 به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی میوان “ئێران” کۆتاییهات.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی دوو و 69 و 90 له‌لایه‌ن عه‌لی ڕه‌زا جاهانبه‌خش و مه‌هدی تاریمی عه‌لی گۆهلیزاده‌‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان و دووای ئه‌نجامدانی دوو گه‌ڕی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کان، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ بۆ پله‌ی یه‌که‌می گروپی (A) هه‌ڵکشا، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ یه‌ک خاله‌وه‌ بۆ کۆتا پله‌ی گروپه‌که‌ دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

مێردمنداڵێك بۆ بەدەستهێنانی كار ڕۆیشت و تەرمەكەی گەڕێندرایەوە

بابەتی دواتر

عێراق 3-0 ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share