چاودێرانی نەتەوە یەكگرتووەكان پێنج ئەوەندەی هەڵبژاردنی پێشووی عێراقە

جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان گەورەترین هاوکاریی پێشکەش بە عێراق دەکات تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، رێژەی چاودێرەكانی پێنج یەك زیادیكردووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، جینین پلاسخارت جەختیکردەوە لە هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لەگەڵ ئەنجامدانی ڕاهێنانی تایبەت بە ڕێگریکردن لە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا.

پلاسخارت ڕوونیکردەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەم هەڵبژاردنە ژمارەی کارمەندەکانی پێنج هێندەی کارمەندەکانیەتی لە هەڵبژاردنی پێشووی عێراق کە لە ساڵی 2018دا ئەنجامدرا، هەروەها 130 شارەزای نێودەوڵەتی بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکەن.

وتیشی، “حکومەت جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکاتەوە و ناکرێت ئەو مافە دوابخرێت، یان کاتەکەی بەر لە پێنج هەفتە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دوابخرێت”.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا: فاتی بە مەرج ژمارە 10ی مێسی وەرگرت

بابەتی دواتر

پیکێ: بەهۆی گواردیۆلاوە نزیکبوو بەرشلۆنە بەجێبهێڵم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری ئەلیکترۆنی لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: کێشە بۆ دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق دروستنەبووە بەهۆی کێشە ئەلکترۆنییەکەوە

سەنتەرەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق نەکەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەو پەککەوتنە جیهانییە کە ئەمڕۆ سێرڤەرەکانی ویندۆزی…
Total
0
Share