پیکێ: بەهۆی گواردیۆلاوە نزیکبوو بەرشلۆنە بەجێبهێڵم

بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە، جێرارد پیکێ وەرزی لەڕابردوودا بەهۆی فشاری گواردیۆلاوە نزیکبووە یانەی بەرشلۆنە بەجێبهێڵێت.

پیکێ لەچاوپێکەوتنێکدا بە “ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ”ی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، ” لەو کاتەوە کە پەیوەندیی خۆشەویستیم لەگەڵ شاکیرا پێکهێنا، هەموو شتێک لەگەڵ گواردیۆلا گۆڕانکاری بەسەرداهات”.

بەرگریکارەکەی بارسا ڕوونکردنەوەی زیاتردەدات و دەڵێت، “فشارێکی زۆر قورسم لەسەربوو، نزیکبوو لە وەرزی 2011-2012 یانەی بەرشلۆنە بەجێبهێڵم، بەتایبەت لە کۆتا وەرزی ڕاهێنەرەکە لەگەڵ بەرشلۆنە زۆر تووشی ئاستەنگی کردم”.

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە جوسێپ ماریا بارۆمیو، سەرۆکی پێشووی یانە کەتەلۆنییەکە، دەڵێت، “من لە پێگەیەکدا نیم وەک خراپترین سەرۆک لە مێژووی یانە ناویبهێنم، بەڵام بێگومان ئەوەی لەسەردەمی ئەو سەرۆکەدا ڕوویدا خراپترین بوو”.

پیکێ لە مۆندیالی 2010وە، دوای بڵاوبوونەوەی سروودی “واکا واکا” پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ شاکیرا پێکهێنا، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا پەیوەندیی نێوانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی یوروپا لیگ یه‌کسانبوو و دۆرتمۆند شکستیهێنا

یارییه‌کانی چوونی قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌،…
Total
0
Share