ئێران لەبارەی هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ هەرێم بڕیارێكی نوێی دەركرد

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ

كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ هەرێمی كوردستان درێژكردەوە.

ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار ڕایگەیاند، بە بڕیاری كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێم و ئەو وڵاتە بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە درێژکرایەوە.

پێنجشەممەی ڕابردوو 11ی ئازار ئێران ڕاگرتنی گەشتەكانی لەگەڵ هەرێم بۆ ماوەی هەفتەیەك درێژكردەوە، بەپێی بڕیارە نوێیەكەش ئەو ڕاگرتنە دوو هەفتەی دیكەی دەچێتە سەر.

بەپێی بڕیارەكە ڕێگە بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاوڵاتیانی ئێرانی ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

بڕیارەكە بەهۆی كۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكەیە لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژكارێكی بواری خانووبەرە: بەشی هەرە زۆری پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر بەدزیيەوە بیری ئاویان لێداوە

راوێژكارێكی بواری خانووبەرە لە شاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەشێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر بە دزیيەوە بیری ئاویان…
Total
0
Share