دوێنێ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەچوون

لە پاڵاوتنەكانی ئەمەریكای لاتین، ئەرجەنتین بردییەوە و بەرازیل یەكسان بوو، لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا، عێراق شكستی هێنا.

ڕكابەری هەڵبژاردەكان بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەردەوامە.

لە كیشوەری ئاسیا، شەوی ڕابردوو هەڵبژاردەی عێڕاق بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئێران دۆڕا.

ئێران بە فەرمی سەركەوت بۆ مۆندیالی 2022، عێراقیش لەپلەی پێنجەمدایە و ئەگەری سەركەوتنی بۆ پاشكۆی پاڵاوتنەكانیش لاواز بووە.

لە پاڵاوتنەكانی ئەمەریكای لاتینیش سێ یاریی ئەنجامدران، بەرازیل و ئیكوادۆر بە گۆڵێك یەكسان بوون، ئەرجەنتین دوو بە یەك لە چیللی بردەوە، ئۆرۆگوایش سەركەوتنی بەسەر پاراگوای بەدەستهێنا.

بەوەش، بەرازیل بە 36 خاڵ پێشەنگەو شانبەشانی ئەرجەنتین گەیشتونەتە مۆندیال كە ئەویش 32 خاڵی هەیە.

ئیكوادۆر سێیەمە و ئۆرۆگوایش لەپلەی چوارەمدایە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. یەکەمین نمایشی جلوبەرگی مۆدێرن لە سعودییە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە سێ بژاردەی خستۆتە بەردەم دێمبلی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share