نێیمار ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد

نێیماری بەرازیلی ژمارە پێوانەییەکەى پیلێی شکاند و ژمارەیەکی نوێی بەناوی خۆیەوە تۆمارکرد.

بەرازیل لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال پێنج گۆڵی لە بۆلیڤیا کرد و نێیماریش دوو گۆڵی تۆمارکرد.

بەوەش ئێستا نێیمار بە 79 گۆڵ، بووەتە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەى بەرازیل.

نێیمار بەرامبەر بۆلیڤیا ئاستێکی بێ وێنەى پیشکەش کرد و هیچ شوێنەوارێکی پێکانی پێوە دیار نەبوو.

نێیمار زۆرترین رەیتینی کۆکردەوە و دوو گۆڵی کرد و گۆڵێکی دروستکرد لە بەرامبەر بۆلیڤیادا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزێره‌ په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی پێرلۆ کرد و له‌گه‌ڵ دوو ڕاهێنه‌ری دیکه‌ش له‌سه‌رهێڵه‌

یاریزانی ئه‌ڵمانی، سامی خزیره‌ خه‌ون به‌ خولی ئینگلیزییه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 ئاماده‌نییه‌ یانه‌ی یوڤانتۆس به‌جێبهێڵێت.…
Total
0
Share