تـ.ـەرمی ئەو هاوڵاتییەی لە زێی بچووک خنکا، دۆزرایەوە

تەرمی ئەو هاوڵاتییەی دوێنێ لە ئاوی زێی بچووک لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین خـ.ـنکا، دۆزرایەوە.

حسێن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی دوێنێ پیاوێك لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بە زێی بچووکدا خـ.ـنکاوە و هاوڕێیەکی دیکەشی بـ.ـرینداربووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بەهێزی شەپۆل و لێڵیی ئاوەکە نەتواندرا دوێنێ تـ.ـەرمەکەی دەربهێندرێتەوە، ئەمڕۆ بەهاوکاریی تیمی ژێرئاویی بەرگریی شارستانیی سۆران و بنکەی بەرگریی شارستانیی دووکان، تەرمەکەی دەرهێندراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕانیە کراوە.

هاوڵاتییەکە ناوی محەمەد حەسەنە و تەمەنی 62 ساڵە، خەڵکی گوندی خانەڵەیە لە بناری چیای ئاسۆس لە قەزای دووکان. دوێنێ لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بە ئاوی زێی بچووک لە سنووری ڕانیە خـ.ـنکا و ئەمڕۆ تـ.ـەرمەکەی دۆزرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: ئەمریکا پشتگیری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال دەکات

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسێکی ئەمریکیدا باسیان لە گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی…
Total
0
Share