كێشەی كەمئاوی چەند گەڕەكێكی سلێمانی چارەسەر دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كێشەی كەمئاویی چەند گەڕەكێكی شارەكە چارەسەر دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “سەرەڕای قەیرانی دارایی کە بەرۆکی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانی گرتۆتەوە، بەڵام بە هیمەتی کارمەندان بێ گوێدانە هیچ پشوو بۆنەیەک شەوڕۆژمان خستۆتە سەریەک تا بەو پەڕی تواناوە ئاوی خاوێن دابین بکرێت.

باسی لەوەشكردووە، “ڕاستە بە هۆی زیاتر پێویستی ئاو لەم وەرزە گەرمەدا، بەهۆی سروشتی بەرزو نزمی لە گەڕەکەکاندا، شوێنە بەرزەکان کەمتر لە پێویست ئاویان بۆ ئەچێت بەڵام هەندێک گەڕەکیش دەرخستەیان بۆ ئامادەکراوە وڕەوانە کراون بۆ پرۆسەی تەندەرین وەک گەڕەکی شارەوانی”.

جەختیشی كردووەتەوە، “لێرەولەوێ هەندێک لایەن دەیانەوێت کێشەکە بقۆزنەوە بۆ مەرامی سیاسی بەر تەسک و سۆزی هاوڵاتییان بکەنە قۆچی قوربانی.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتییان

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “نەک بەزاندنی سیادەی عێراق بەڵکو…
Total
0
Share