ئاگر لە عەلوەی سلێمانی كەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لەناو عەلوەی سلێمانی كەوتەوە و لە چەند قاتعێكی بازاڕەكەدا پەرەیسەندووە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئاگرەكە سەرەتا دوو قاتعی گرتووەتەوە و لەئێستادا لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنیدان.

وتیشی، “هێشتا هۆكاری سەرهەڵدانی ئاگرەكە دیارنییە”.

بەهۆی ئاگرەكەوە تائێستا چوار بارهەڵگر لە جۆری بەراد و پێنج قاتع سووتاون، وەك ئەوەی ئارام عەلی ئاماژەی پێدا.

ڕووداوەكە لەكاتێكدایە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە کارگەیەکی دروستکردنی فۆم لە ناوچەی تانجەرۆ کەوتەوە و پاشان بەهەوڵی تیمەكانی بەرگریی شارستانی كۆنتڕۆڵكرا.

 

بابەتی پێشتر

یارییەک، ئاراستەی ئەم وەرزەی بارسا و بایرن دیاری دەکات

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێكی نوێ.. 50 ملیۆن كەس لە جیهاندا بە كۆیلایەتی دەژین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share